670 کوردستان

مه‌سرور بارزانی گەیشتە یۆنان

08:37 - 10/06/2021

زه‌مه‌ن_یۆنان


ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.


سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانکاری و پەرەسەندنەكانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان ، بەتایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز لە بەلجیکا و ئەمڕۆش لەگەڵ جێگیری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن