994 عیراق

لە بارەی بەرزبونەوەی نرخی 100 دۆلار بۆ 300 هەزار دینار روونكردنەوە دەدرێت

03:40 - 10/06/2021

زەمەن_عێراق


وەزارەتی دارایی عێراق، رەتیدەكاتەوە وەزیری دارایی لە بارەی بەرزبوونەوەی 100 دۆلار بۆ 300 هەزار لێدوانی دابێت.

وەزارەتی دارایی عێراق  ئەمرۆ پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت: وەزارەتی دارایی ئەو لێدوانە دروستكراو و هەڵبەستراوە رەت دەكاتەوە، كە بە ناوی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی بڵاویان كردووه‌تەوە، گوایە بەهای 100 ده‌بێت به‌ 300 هەزار دینار.

وەزارەتی دارایی عێراق، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو لێدوانەی بە ناوی وەزیری دارایی بڵاو كراوەتەوە، هیچ بنەمایەكی نییە و ئامانج لەو كارە دروستكردنی پشێوی و تێكدانی ئابووری و شڵەژانی رای گشتییە.

ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم و عێراق رووی لە بەرزبوونەوەیە، ئەمڕۆش 100 دۆلار بە نزیكەی 151 هەزار دینارمامەڵەی پێوەكرا‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن