2804 کوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی به‌ فه‌رمی دابه‌شكردنی مووچه‌ و رێژه‌ی لێبڕینی راگه‌یاند

08:39 - 24/05/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی دابه‌شده‌كرێت.

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرج کردنی مووچەی مانگی ٥(ئایار)ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رۆژی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ کە دەکاتە ڕێکەوتی 25- 26 ئەم مانگە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، مووچه‌ی مانگی پێنج به‌ پێی میكانیزمی مانگی پێشوو دابه‌ش ده‌كرێت واتا به‌ لێبڕینی 21% بۆ فه‌رمانبه‌ران و 50% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان.

 

حكومەت بۆ دابەشكردنی مووچە به‌بێ لێبڕین، پێویستی بە نزیكەی 895 ملیار دینارە، بەڵام حكومه‌ت ده‌ڵێ داهاتی مانگانه‌ی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت 700 ملیاره‌، به‌وپێیه‌ کۆی مووچەی فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21٪ـەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.


 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن