نەخۆشخانەى پار لەبارەى ئەو نەخۆشەى وتى زیندانى کراوم رونکردنەوە دەدات
04:13 - 18/05/2021
زەمەن_هەولێر
نەخۆشخانەى پار رونکردنەوە لەبارەى وتەى نەخۆشێکى نەخۆشخانەکە دەدات کە
رایگەیاندبوو، 40 رۆژە لەو نەخۆشخانەیە زیندانیکراوە و خواردنی نەخۆشخانە و دەرەوەشی
لێ قەدەغەکردووە.
لە رونکردنەویەکدا، نەخۆشخانەى پار دەڵێت، دواى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشێك به ناوى
(اسراء محمد جاسم ) له به‌روارى
24/3/2021 سه‌ردانى به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مانى كردبوو، ناوبراو تووشى
قونێلى مل هاتبوو، كه بووه هۆى په‌ستان له‌سه‌ر زمانى وه ته‌نه‌كه‌نه‌فسى، نه‌خۆش
پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى كردنه‌وه‌ى قونێلى مل و كون كردنى بۆرى هه‌ناسه هه‌بوو,
دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشك (هیمَن شوانى ) كه‌وا ئه‌م جۆره
نه‌شته‌رگه‌ریان له نه‌خۆشخانه‌كانى حكومی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى ده‌رچوونى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه، رۆژى دواتر
نه‌خۆش بۆ مه‌به‌ستى نه‌شته‌رگه‌رى وه له‌سه‌ر
ڕه‌زامه‌ندى خۆى گه‌راوه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام
بدرێت.وه ئاماده نه‌بوو چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت له نه‌خۆشخانه‌ى حكومى.
نەخۆشخانەکە جەختى کردوەتەوە، دواى ئه‌وه‌ى به هاوه‌ڵى نه‌خۆشمان ڕاگه‌یاندن
ته‌نها مسروفاتى پزیشك و ئه‌و موادانه‌ى كه‌وا له لایه‌ن شركه هاتووه بۆ چاره‌سه‌رى
سه‌رف كراوه سه‌رف بكات , به‌ڵام هاوه‌ڵى
نه‌خۆش ئاماده‌نه‌بوو هیچ بڕه پاریه‌ك سه‌رف بكات بۆ ئه‌م نه‌خۆشه.
دەقى رونکردنەوەکە:
روونكرنه‌وه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى پار:
دواى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشێك به ناوى (اسراء محمد جاسم ) له به‌روارى 24/3/2021 سه‌ردانى به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مانى
كردبوو , ناوبراو تووشى قونێلى مل هاتبوو , كه بووه هۆى په‌ستان له‌سه‌ر زمانى
وه ته‌نه‌كه‌نه‌فسى ,نه‌خۆش پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى كردنه‌وه‌ى قونێلى مل و
كون كردنى بۆرى هه‌ناسه هه‌بوو, دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشك
(هیمَن شوانى ) كه‌وا ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریان له نه‌خۆشخانه‌كانى حكومی ئه‌نجام
ده‌درێت, دواى ده‌رچوونى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه, رۆژى دواتر نه‌خۆش بۆ مه‌به‌ستى
نه‌شته‌رگه‌رى وه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندى خۆى
گه‌راوه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام بدرێت.وه
ئاماده نه‌بوو چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت له نه‌خۆشخانه‌ى حكومى.
نه‌خۆش له لایه‌ن (د.هێمن شوانى ) نه‌شته‌رگه‌رى پێوێستى بۆ ئه‌نجام درا
به سه‌ركه‌وتووى ,دواى مانه‌وه‌ى (5) رۆژ له به‌شى چاودێرى چڕ , نه‌خۆش رێژه‌ى
شه‌كرى به‌رز بۆیه‌وه كه بۆ هۆكارى هه‌وكردنى به‌كتریاى خوێن.
دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى هاوه‌ڵى
نه‌خۆش به ناوى (لێزان تیفور عزیز) كه له‌سه‌ره‌تایى هاتنى نه‌خۆش هاوه‌ڵى نه‌خۆش
بووه, كه‌وا ناوبراو كاتێكى زۆرى پێویسته به مانه‌وه‌ى له به‌شى چاودێرى چڕ ,
هاوه‌ڵى نه‌خۆش ره‌زامه‌ندى ته‌واوى خۆى نیشان دا كه‌وا مسروفاتى ته‌واوى بۆ سه‌رف
ده‌كات.به به‌لگه‌ى فیدیوى لامانه كه‌وا لارى نه‌بووه.
نه‌خۆش به پێ ى ڕاپۆرتى پزیشكى رێژه‌ى مردنى (80 بۆ90) بووه, سه‌ڕه‌رایى
ئه‌وه‌ى هاوه‌ڵى نه‌خۆش كه به‌ناوى (لێزان تیفور عزیز) به‌رده‌وام له‌گه‌لى بوو
ئاماده‌نه‌بوو یه‌ك دۆلار سه‌رف بكات, ئێمه
وه‌كو لایه‌نى مرۆڤایه‌تى هه‌موو چاره‌سه‌ریًكى پێویستمان بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام
دا له‌و ماوه‌یه زیاتر له حه‌وت پزیشكى
پسپۆرى جیاوازى سه‌ردانى نه‌خۆشیان كردوه وه نه‌خۆش له حاله‌تى ناجێگیر ده‌رچوو
وه بارى ته‌ندروستى جێگیر كرا به هه‌ولً و ماندووبونى پزیشكان و ستافى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.
دواى ئاگادراركردنه‌وه‌ى ده‌یان جارى هه‌وه‌ڵى نه‌خۆش به ناوى (لێزان تیفور
عزیز) كه‌وا ئێمه هیچ پاریه‌كمان ناوێت وه‌كو قازانجى نه‌خۆشخانه وه‌كو ئه‌وه‌ى له ڕابردووه ئیستاش نه‌خۆخشانه‌كه‌مان ده‌یان
نه‌خۆشى بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر كردوه.هه‌ر لایه‌نێك حه‌ز كرد ده‌توانێت سه‌ردانمان
بكات و به‌لگه‌كانى نیشان بده‌ین.
دواى ئه‌وه‌ى به هاوه‌ڵى نه‌خۆشمان ڕاگه‌یاندن ته‌نها مسروفاتى پزیشك و
ئه‌و موادانه‌ى كه‌وا له لایه‌ن شركه هاتووه بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رف كراوه سه‌رف بكات , به‌ڵام هاوه‌ڵى نه‌خۆش ئاماده‌نه‌بوو
هیچ بڕه پاریه‌ك سه‌رف بكات بۆ ئه‌م نه‌خۆشه.
بۆیە نەخۆشخانەی پار بە پێویستی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو
پەیج و کەسانە تۆمار بکات کە بە بێ بوونی زانیاری ناوی نەخۆشخانەکەمان ناشیرین دەکەن.
بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی پار