پزیشکێک: ئاگاداری منداڵەکانتان بن لە خواردنی ناوکی ئەم میوانە
04:04 - 18/05/2021
زەمەن-تەندروستی
پزیشکێکی روسی مەترسی ناوکی قەیسی و قۆخ بۆ منداڵ ئاشکرا دەکات.
ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم لە پەڕەی تەندروستیدا بڵاویکردەوە، دکتۆر ئەلکسەندەر
میاسنیکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا روونیکردبوویەوە ناوکی قەیسی و قۆخ بەهۆی
بوونی ماددەی ژەهر ترشی هایدرۆسیانیک تێیدا مەترسییەکی کوشندە لەسەر منداڵ
دروستدەکات.
ئەو دکتۆرە روونیدەکاتەوە هەندێک منداڵ ناوکەکە دەشکێنن و ناوەوەی دەخۆن
ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات و دەبێتەهۆی ئەگەری گیانلەدەستدانی.
ئەو دکتۆرە هۆشداری دایە دایکان و باوکان لەوەی ئاگاداری منداڵەکانیان بن و
نەهڵێن ناوکەکانی بخۆن، تاوەکو سەلامەت و بەتەندروست بن.