هۆکارەکانی دروستبوونی زیپکە لەدوای تەمەنی 40 ساڵییەوە
10:42 - 18/05/2021
زەمەن-تەندروستی
بەشێک لە کەسەکان لەدوای تەمەنی 40 ساڵییەوە
دەموچاویان زیپکەی پەمەیی دروستدەکات.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی روونیدەکەنەوە
دەرکەوتنی زیپکە لەدوای تەمەنی 40 ساڵییەوە، بەهۆی گرفتی سوڕی خوێنەوەیە یاخود
بۆماوەییە، یان بەهۆی زۆر خۆدانە بەر خۆر.
پسپۆڕان رێنماییان بۆ ئەمە ئەوەیە دەبێت
سەردانی پزیشک بکات یاخود کرێمی شێدارکەرەوەو تایبەت بە زیپکە بەکاربهێنرێت، جگە
لەوەی گیراوەی سروشتی هەن بۆ دەموچاو.