تانکرید دورست.. له نێوان واقیع‌و یۆتۆبیادا *
09:44 - 17/05/2021
و: ئەرسەلان دەروێش
(دروست) یەکێکە لە ئەدیبە ئەڵمانییە گرنگەکانی بواری نووسینی دراما‌و رۆمان ، بەتایبەتی کە هەمیشە شانۆگەریەکانی رەهەندی سیاسی و ململانێکانی سەردەمەکەی وێناکردووە.. ئەم هونەرمەندە چەندین خەڵاتی گرنگی لەژیانی خۆیدا بەدەستهێناوەو لەساڵی 2003دا پەیامی رۆژی جیهانیی شانۆی نووسیوە، کە بەم رستەیە دەستی پێ کردووە:
(پرسیاری بەردەواممان ئەوەیە، هێشتا شانۆ هاوتەریبی سەردەمەکەیەتی؟)
تانكرید دورست Tankred Dorst (1925- 2017) بایه‌خ و گرنگى به چ جۆه بابه‌تێك ده‌دات له شانۆگه‌رییه‌كانیدا؟ خۆى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت:
(خه‌ونه یۆتۆبیاییه‌كان و ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ته‌كان و واقیعدا ،ئه‌و هێزه باڵاده‌سته‌ى خه‌یاڵ و گرۆتسک هه‌یانه ، دژواریى نێوان خواستى مرۆڤ له بووندا لەلایەک و خودی ئه‌و بوونه‌ى له ئارادایه لەلایەکی تر).
له‌م چه‌مك و ڕوانینه‌وه ، شانۆییه خه‌یاڵییه (ئه‌ندێشه ئامێزه‌كان)ی "دورست" سه‌رچاوه ده‌گرن ، وه‌ك شانۆییه‌كانى (باخچه‌ى حه‌رام) ، (من فویرباخم) ، (كۆریس) هه‌روه‌ها له (میرلین)دا كه به گه‌وره‌ترین شاكاره‌كانى ئه‌م نووسه‌ره داده‌نرێت ، وەلێ له‌هه‌مان كاتدا تێكسته‌كانى رووبه‌روبوونه‌وه‌ى مێژووى گشتى و مێژووی تایبه‌تی بەرجەستە دەکەن، ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش له یه‌كه‌مین به‌رهه‌مییه‌وه له شانۆیى (توله‌ر)ه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت کە باس له نووسه‌رى نه‌رویجى گه‌وره (كنوت هامسون) ده‌كات وه‌ختێك حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌یخاته به‌ر لێپرسینه‌وه به‌تاوانى هاوكاریكردنى نازییه‌كان له جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا ، له‌م باره‌یه‌وه دورست ده‌ڵێت: (من گرنگى ناده‌م به هۆكار و به‌هانه‌كان ، به‌ڵًكو گرنگى به مرۆڤ ده‌ده‌م ، من ئه‌پرسم ، چى به‌سه‌ر خه‌ڵكێكدا دێت كه هیچ بیانوو و به‌هانه‌یەک نه‌بێت بۆ هەڵسوکەوت و كرداره‌كانیان؟ ئایا له به‌هاو بایه‌خ و مرۆڤ بوونیان رووتده‌كرێنه‌وه ؟ ئایا پێویسته لەبیر بکرێن و ون بن ؟ من گرنگى به‌و مرۆڤه ده‌ده‌م كه جه‌خت له هه‌ڵوێسته‌كانى خۆی ده‌كاتەوە، تەنانەت ئەگەر به‌هانه و هۆكاره سیاسییه‌كانیشى گه‌مژانه بێت ! ئه‌و جۆره مرۆڤه سه‌رنجى من بۆخۆى راده‌كێشێت، چونكه ده‌مه‌وێت ببینم چۆن ره‌فتار ده‌كات..
ژیانى شانۆیى( تانكرید دورست) له ساڵى 1953 له شارى میونیخ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنى به‌شانۆى (یارییه چكۆڵه‌كه) ده‌ستى پێكرد ،كه شانۆی ماریۆنیت بوو . شانۆى ماریۆنیت خه‌سڵه‌تێكى سایكۆلۆژى تایبه‌تى هه‌یه ، بریتییه له‌خۆ حه‌شاردانى مرۆڤ له‌پشت كاره‌كته‌ره‌كانییه‌وه ، جۆره شانۆییه‌كى پیشەیی له بار و گونجاوه بۆ مه‌شقكردنى گه‌نجێك كه پێویستى به بڕوا به‌خۆبوون بێت .
تا ساڵى 1959 (دورست) شه‌ش تێكستى شانۆیى نووسى له شێوه‌ى سكێچى مۆزیكى و چیرۆكى سێتکۆمدا ، ئه‌م ئه‌زموونه‌ى له‌گه‌ڵ شانۆى بووكه‌ڵه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به‌سه‌ر كاره شانۆییه‌كانى دواترییه‌وه هه‌بووه.به‌هۆى پێویستى ژیانه‌وه خوێندنى له ئه‌ده‌بى ئه‌ڵمانى و مێژووى هونه‌رى شانۆدا به‌بێ وه‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه كۆتایى پێهات ، به‌ڵام ئه‌و هه‌له‌ى بۆ رێكه‌وت وه‌ك نووسه‌ر بناسرێت و دانیپێدا بنرێت و ده‌رگایه‌كى نوێى له بەردەم بکرێتەوە بۆ كاركردنى هونه‌ریى.
له ساڵى 1957دا شانۆى نه‌ته‌وه‌یى له شارى (مانهایم )بانگه‌وازێكى كرد بۆ پێشبڕكێى نووسه‌ره لاوه‌كان ده‌رباره‌ى پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان وه‌ك ، بۆمبى ئه‌تۆمى ، ململانێى ره‌گه‌زپه‌رستى، پەنابەریی، شیزۆفرینیا له كۆمه‌ڵگه‌ى هاوچه‌رخدا .. (دورست) هه‌ر زووبه‌زوو به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه چوو به پێشكه‌شكردنى شانۆیى (كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له پایزدا) كه له كاره‌كانى شانۆى بووكه‌ڵه‌وه وه‌ریگرتبوو ، ئه‌م ده‌قه خه‌ڵاتى پێشبڕكێکەى وه‌ده‌ستهێنا كه بڕى 4000مارك بوو ،له‌وكاته‌دا بۆ ئه‌و پاره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر بوو ، دواتر شانۆیى (هه‌ڵدێر)ی له شارى (لوبیك) نمایش كرد ، ئه‌م نمایشه سه‌ركه‌وتنێكى یه‌كجار گه‌وره‌ى وه‌ده‌ستهێناوه و ده‌رفەتێکی گرنگی رەخساند بۆ وەژووركه‌وتن و نمایشكردن له گه‌لێك شانۆى ئه‌ڵمانیا و ده‌ره‌وه.
گرنگترین به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانى تانكرید دورست ئه‌مانه‌ن:
1- هه‌ڵدێر، ساڵى 1960 نمایش كراوه.
2- كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له پایزدا، ساڵى 1960 نمایش كراوه.
3- وتارێكى ره‌خنه‌یى درێژ له‌به‌رده‌م شوره‌ى شاردا، ساڵى 1961 نمایش كراوه.
4- ئێوارانێك، ساڵى 1964 نمایش كراوه.
5- ئه‌و پشیله‌یه‌ى پووتى له پێدایه، ساڵى 1968 نمایش كراوه.
6- توله‌ر، ساڵى 1968 نمایش كراوه.
7- پیاده ساكاره‌كه ، ئه‌ى ئێستا كار چییه ؟، ساڵى 1972 نمایش كراوه.
8- سه‌رده‌مى به‌سته‌ڵه‌ك، ساڵى 1973 نمایش كراوه.
9- به‌سه‌ر بوركانى شیمبۆرازوه‌وه، ساڵى 1975 نمایش كراوه.
10- جونكۆر یان هه‌ڵگرتنى مردن، ساڵى 1977 نمایش كراوه.
11- میرلین یان زه‌ویه به‌یاره‌كان، ساڵى 1981 نمایش كراوه.
12- باخچه‌ى حه‌رام، ساڵى 1987 نمایش كراوه.
13- كوربیس، ساڵى 1988 نمایش كراوه.
14- به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم، ساڵى 1994 نمایش كراوه.
15- هێڵى سێبه‌ر، ساڵى 1995 نمایش كراوه.
16- ئه‌فسانه‌ى هاینڕیشى هه‌ژار، ساڵى 1996 نمایش كراوه.
شایانى باسه له سه‌ره‌تاى ساڵى 1970 ه‌وه له گشت كاره ئه‌ده‌بیى و هونه‌رییه‌كانیدا تاکو رۆژی مردنی لەساڵی 2017دا خاتوو (ئۆرسۆلا ویله‌ر ) هاوسه‌رى هاوكارى سەرەکی بووه .