649 کوردستان

ته‌ندروستیی هه‌رێم ژماره‌ی توشبوون و مردنی ئه‌مڕۆی ئاشكرا كرد

04:55 - 07/05/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردوی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 700 توشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراون.

 

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستيی ھەرێم ئاشكرایكرد، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو، حه‌وت هه‌زار و ١١٣ پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و ٧١٧ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیی، لە ٢٤ كاتژمێری رابردودا، هه‌زار و ٥١  تووشبووی دیكە چاكبونەتەوە و نۆ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٤٣٦)


١. پشکنین: (٧١١٣ پشکنینی نوێ)
•     (٢٧٤٢) هەولێر
•     (١٣٤٠) سلێمانی
•     (٢٥٩٢) دهۆك
•     (٠) هەڵەبجە
•     (٤١٢) گەرمیان
•     (٢٧) ڕاپەڕین
•    
٢. تووشبوو: (٧١٧ تووشبووی نوێ)
•     (٢١١) هەولێر
•     (١٩٩) سلێمانی
•     (٢٦٣) دهۆك
•     (٠) هەڵەبجە
•     (٣٩) گەرمیان
•     (٥) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١٠٥١ چاکبوون)
•     (٢٨١) هەولێر
•     (٣٨٤) سلێمانی
•     (٣٢٤) دهۆك
•     (٦) هەڵەبجە
•     (٤٨) گەرمیان
•     (٨) ڕاپەڕین
•    
٤. مردن: (٩ مردن)
•     (١) هەولێر
•     (٤) سلێمانی
•     (٤) دهۆك
•     (٠) هەڵەبجە
•     (٠) گەرمیان
•     (٠) ڕاپەڕین

•    

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١      (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٦٨٨٧٩٨        (٥٨٩٤٢٤ هەولێر، ٣٨٨٠١٨ سلێمانی، ٦٩٩٠٤٢ دهۆك، ١٢٣١٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٥٥٦٦٨             (٤٩٨٠٥ هەولێر، ٤٧٣٤٤ سلێمانی، ٥٥٠٢٠ دهۆك، ٣٤٩٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٣٤٤٧١         (٤٢٤٤٨ هەولێر، ٤٠١٢٨ سلێمانی، ٤٨٧٧٧ دهۆك، ٣١١٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧١٠٩        (٦٢٣٧ هەولێر، ٥٣٤٠ سلێمانی، ٥٢٩٦ دهۆك، ٢٣٦ هەڵەبجە)
مردن ٤٠٨٨                 (١١٢٠ هەولێر، ١٨٧٦ سلێمانی، ٩٤٧ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      
حکومەتی هەرێمی کوردستان   
٧ی ئایار ٢٠٢١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن