987 کوردستان

پلە و مووچەی زیاتر لە 19 هەزار فەرمانبەر بە نایاسایی بەرزكراوەتەوە

08:54 - 04/05/2021

زەمەن_هەرێمی كوردستان



هیڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت زیاتر لە ١٩ ھەزار فەرمانبەر بە نایاسایی پلە و مووچەیان بەرزکراوەتەوە.



ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە لە راپۆرتی دووەمی چاکسازی وردبینی بۆ فایلی، ٣٠٤ ھەزار و ١٢٩ فەرمانبەرا کراوە، دەرکەوتووە کە: ١٩ ھەزار و ٤٢ کەس بە زیاد پلە و زیادە مووچەیان پێدراوە.

بە وتەی هیڤیدار ئەحمەد، بڕیادراوە راست بکرێتەوە. وتیشی: ٤١١ کەس مووچەی شەھیدییان بۆ بڕیوەو ئەو مافەیان نییە، ١٣٣ کەس بە تاقانەی جینۆساید دانراوەو تاقانەی جینۆساید نین.


راپۆرتی دووەمی چاكسازی لەلایەن حكومەتەوە نێردراوەتە پەرلەمان و ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن لیژنەی داراییەوە تاوتوێكرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن