774 کوردستان

ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌

12:43 - 04/05/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی

 

هاتوچۆی سلێمانی کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ چه‌ند رێنماییه‌ك ئاگاداردەکاتەوە و داواشده‌كات، بە هیچ شێوەیەك مامەڵە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوه‌ نه‌كه‌ن.

لە ئاگادارییەکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت:" ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە کە تا رۆژی 1/6/2021 هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی نمایشکردنی ئۆتۆمبێل خۆیان بگونجێنن لەگەڵ چەند رێنماییەک".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە بەپێی خاڵەکانی ڕێنماییەکە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرۆکایەتی شارەوانییەوە بەدواداچوون بۆ خاڵ بە خاڵی ئەم ڕێنماییە دەکرێت، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک پێبژاردن و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر.

رێنماییەکانی هاتوچۆی سلێمانی:
1. خۆتۆمارکردن بە وەرگرتنی مۆڵەت یان نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان.

2. ڕانەگرتنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی سنووری کۆمپانیاو پێشانگاکان.

3. پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.

4. مامەڵە نەکردن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن