ناوەرۆکى کۆبونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و رێکخەرى گشتى بزوتنەوى گۆڕان
12:20 - 04/05/2021
زهمهن_سلێمانی
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە و
پرسى یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانیان تاوتوێ كرد.
پێش نیوەرۆى ئەمڕۆ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکانى گەیشتنە مەکۆی سەرەکی
بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان پێشوازی
لێکرا و دواتریش هەر دوولا کۆبونەوە.
بەپێى زانیارییەکان
یەکریزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسیەکان تەوەرى سەرەکى گفتوگۆى نێوان سەرۆکى
هەرێمى کوردستان و رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بووه.
دواى
کۆتایى هاتنى کۆبونەکەش نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە
رۆژنامەنوسانى رایگەیاند، پێشتر لەسەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریانداوە
سەردانى لایەنە سیاسیەکان بکەن بۆئەوەى هەوڵى جدى بدرێت بۆچارەسەرکردنى ئەو
کێشانەى لەناو هەرێمى کوردستان هەیە و گفتوگۆش لەبارەى دەستورى هەرێمى کوردستان
بکەین، سەردانەکەشیان بۆلاى بزوتنەوەى گۆڕان و دواتریش بۆلاى یەکێتى نیشتیمانى
هەرێمى لەسەر ئەوپرسانە بووە.
بڕیارە دواى بزوتنەوەى گۆڕان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بکات.