پێش جەژن مووچەى ئەم کەسانە دابەشدەکرێت
02:33 - 03/05/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تا رۆژی چوارشەممە
موچەی مانگی (12)ـی ساڵی رابردوی وانەبێژان خەرج دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لەراگەیەنراوێکدا ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ
دەکەن ئەمڕۆ دوشەممە سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی مانگی
12ساڵی رابردوی وانەبێژان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمڕۆ دوشەممە و سێشەممە تەنها پارەی مامۆستایانی ناوەندی
شاری کەلار و سەنتەری ناحییەی ڕزگاری دابەش دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممەش پارەی مامۆستایانی گوندەکان
دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە وانەبێژ خۆی
ئامادەبێت و ناسنامە کەسی پێبێت و لەکاتی
سەردانی کردنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەش ڕێکارەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومهتى ههرێمى كوردستان نوسراوێکى
ئاڕاستەى گەنجینەکان کردووە و تیایدا بڕیاردراوە پارهى مامۆستایانی وانەبێژ بۆ
مانگی 12ی 2020 خەرج بكرێت.
بەگوێرەى فەرمانەکه، "پارهى مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ی 2020
به هەمان میکانیزمی مانگی 11ی 2020 خەرج بكرێت".
بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم، مووچەى مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی
بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج دەکرێت، بۆ هەڵگرانی
بڕوانامەی دبلۆمیش، 250 هەزار دینار خەرج دەکرێت.