خشتهی مووچهی ئهم كهسانه و بڕی لێبڕینهكهیان بڵاوكرایهوه
05:38 - 02/05/2021
زهمهن_عێراق
بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى دارايى موچەى چەكدارانى حەشدى شەعبى
بڵاوكردەوە و كه ههر چەكدارێكى سەڵت زياتر لە يەك مليۆن و 300 هەزار موچەيەتى.
بەپێى ڕوونكردنەوەيەكی بەڕێوەبەرايەتى
كاروبارى دارايى له عێراق، گۆڕانكارى لە موچەى چەكدارانى حەشدى شەعبيدا كراوە بە
جۆرێك، هەر چەكدارێكی حهشد كە خاوەنى هاوسەر و منداڵ نەبێت موچەكەى يەك مليۆن و
330 هەزار و 700 دينارە.
بەپێى ڕونكردنەوەكە، ههر چهكدارێكی
حهشد كه هاوسەرى هەيە موچەكەى دەبێتە يەك مليۆن و 400 هەزار و 700 دينارە و و ئەوەى تەنها منداڵى هەيە موچەكەى يەك مليۆن و 345 هەزار و 700 دينارە و ئەوەشى ژن و منداڵيشى هەيە موچەكەى بووەتە يەك مليۆن و 415 هەزار و 700 دينار.
هەر بەپێى ئەو خشتەيە هەر
چەكدارێك 47 هەزار دينارى بۆ خانەنشينى لێ دەبڕدرێت و 100 هەزار ديناريشى بۆ
خواردن لێ دەبڕدرێت.