2597 کوردستان

به‌فه‌رمی واده‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان راگه‌یه‌نرا

02:09 - 30/04/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریدا، بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە لە پاش جەژنی رەمەزان.


بەپێی نوسراوێک کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، تیایدا بڕیاردراوه‌ به‌ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە لەپاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوای هەڵسەنگانی بارودۆخی تەندروستی و راددەی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، بڕیاردراوه‌ بە راگرتنی هاتوچۆی تەواوی پارێزگاکانی (هەڵەبجە، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (راپەڕین و گەرمیان) و گشت یەکە کارگێڕیەکان لە کاتژمێر 12:00ی شەو کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی سێیەم رۆژی جەژن.

هه‌روه‌ها بڕیاردراوە بە قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی هیندستان بۆ هاوڵاتی عێراقی و قەدەغەی هاتن لە وڵاتی هیندستان، بۆ كەسی بیانی لە رێگای دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی لە دوای 20-4-2021 سەردانی ئەو وڵاتەکەیان كردوە، ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەی كە لە وڵاتی هیندستان دەگەرێنەوە لە رێگای دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، پێویستە لەخاڵە سنورییەكان جیا بكرێنەوە و پشكنینی وردیان بۆ بكرێت لە لایەن تیمە پزیشكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی دڵنیابون لە توش نەبونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەرەنتین دەكرێن بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەستنیشانی كردوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن