وەزارەتی ڕۆشنبیریی وەڵامی مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ دەداتەوە
10:34 - 22/04/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێم لەسەر پەیامەکانی مهسعود بارزانی
و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی دەربارەی تەشهیر و زمانی زبر لە میدیاکاندا هاتەدەنگ و
ڕایگەیاند، ئەو ماڵپەڕ و لاپەڕە و ڕایەڵە ئەلیكترۆنییانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی کە
خەریکی تەشھیر و سوک کردنی بەھاکانی کۆمەڵگان كە زۆربەیان سێیبەر و ھەڵگری بیرو
باوەڕی لایەنە سیاسیەکانن.
لهراگهیهندراوێكدا وهزارهتی
رۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێم دهڵێت،
وێڕای دهستخۆشی و سوپاسگوزاریمان، بۆ ههڵوێستی مهسعود بارزانی و كۆسرهت رهسوڵ،
به ھهلی دهزانین له یادی 123 ھهمین ساڵهی ڕۆژنامهگهری كوردیدا و لهبهر
ڕۆشنایی ئهو دو پهیامه، ژمارهیهك پێشنیار بخهنهڕو.
وهزارهتی رۆشنبیری
داواشی له سهرۆك و سهركردهكانی لایهنه سیاسییهكان كردوه، له ساڵیادی
رۆژنامهگهریی كوردی، پهیام و بڕیاری خۆیان ئاراستهی میدیاكانیان بكهن،
پهیامێك روه و ئاشتهوایی و یهكڕیزی و پاراستنی بهھا بهرزهكانی كوردهواری
بێت، "چونكه به ڕاستی ھهرێمی كوردستان و ھهمو لایهك لهبهردهم مهترسیهكی
ڕاستهقینه داین".
دەقی پەیامەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان:
بۆ بەڕێزان گشت لایەنە سیاسییەکانی كوردستان و
رۆژنامەنوسان و راگەیاندکارانی ئازیز.
بابەت/ پەیامی میدیایی هاوسەنگ و سەنگین
راگەیەنراوی بارەگای بارزانی كە لە ٢٠٢١/٤/٢٠ دا بڵاوكرایەوە و
تایبەت بوو بە پەیامی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیایی
پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لەناوەڕۆكیدا بەڕێزیان فەرمانی بەو دەزگایانە
كردووە، خۆیان بە دوور بگرن لە دیاردەی ناپەسەندی بەكارهێنانی زمانی زبر لە
ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا. ھەروەھا بەڕێز کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی
باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەیادی ١٢٣ سالەی ڕۆژنامەگەریی
کوردیدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە، داوا دەکات ڕۆژنامەنووسان پابەندی ئیتیکی کاری
ڕۆژنامەوانی بن و بابەتیانەو پیشەییانە ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن و دووربکەونەوە
لە زمانی تەشھیر و ھاندانی توندوتیژی.
ئێمە وێڕای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان، بۆ ئەم دوو هەڵوێستە، بە ھەلی
دەزانین لە یادی ١٢٣ ھەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لەبەر ڕۆشنایی ئەم دوو
پەیامە، ئەم پێشنیارانە بۆ ھەموو لایەک بخەینە ڕوو.
یەکەم: گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان (ئەوانەی لەدەسەڵاتن و
ئەوانەش كە ئۆپۆزسیۆنن) بەهەمان شێوە فەرمان بە دەزگا میدیاییەكانیان بكەن كە دوور
بكەونەوە لە شێوازی ناشارستانی کاری میدیایی و بە تەواوی ڕەچاوی پێوەرە جیهانی و
ناوخۆكانی كاری رۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندکاری بكەن، بە تایبەتیش ڕەچاوی یاسا و
ڕێنماییە بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكەن.
دووەم : وا باشترە گشت حزب و لایەنە سیاسیەكان خەڵك و جەماوەری خۆیان
بە ئاقاری پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵگای كوردستانەوە هانبدەن و
ئاراستەیان بكەن و دووریان بخەنەوە لەهەموو جۆرە دیاردەیەكی توندڕەوی و سڕینەوەی
یەكتری و بێ ڕێزیكردن بە نەتەوەو مێژووی كوردستان و سەروەرییەكانی.
سێھەم : کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش پابەندی ئیتیک و موڕاڵی رۆژنامەوانی
بن و ڕێز لە ئادابی گشتی و ڕەوشتی بەرزی کوردەواری بگرن و نەبنە ھۆکار بۆ زیاد
بوونی توندو تیژی و کێشەی کۆمەڵایەتی.
پێوستە ھەمووان بەتایبەت لایەنە سیاسیەکان دور کەونەوە لە ھاندان و
پشتگیری کردنی ئەو سایت و لاپەڕەو ڕایەڵە ئەلیكترۆنییانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی
کە خەریکی تەشھیر و سوک کردنی بەھاکانی کۆمەڵگان كە زۆربەیان سێیبەر و ھەڵگری بیرو
باوەڕی لایەنە سیاسیەکانن، بەبێ جیاوازی.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ھەمیشە پشتگیری لە فراوان کردنی پانتایی
زیاتری ئازادی ڕادەربرین و کاری راگەیاندن دەکات.
ئێمە جارێکی تر وێڕای دەستخۆشی لە بڕیار و پەیامی کاک مسعود بارزانی
و کاک کۆسرەت، داوا لە سەرۆک و سەرکردەکانی لایەنە سیاسییەکان دەکەین لە ساڵیادی
رۆژنامەگەریی کوردی، پەیام و بڕیاری خۆیان ئاراستەی میدیاکانیان بکەن،
پەیامێک روەو ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری بێت،
چونکە بە ڕاست ھەرێمی کوردستان و ھەموو لایەک لەبەردەم مەترسیەکی ڕاستەقینە داین.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
٢٠٢١/٤/٢٢