سوودەکانی خواردنەوەی قاوە بە برۆکلییەوە
            
                 02:20 - 21/04/2021 
        
            
            
               
               
            
            
       
 زەمەن-تەندروستی
ماڵپەڕی گرازیای فەرەنسی بڵاویکردەوە، خواردنەوەی قاوە بە
برۆکلییەوە چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەبێت.
 
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، رێکخراوی گەڕانی زانستی و دەستکردی کومنووڵس بە
هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی کشتوکای Hort Innovationی ئوستڕاڵی بڵاویانکردەوە، خواردنەوەی قاوە
بە برۆکلییەوە دەبێتەهۆی پاراستنی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
هاوکات شارەزایانی ئەو رێکخراوە روونیشیان کردەوە، قاوە بە برۆکلییەوە
رێژەیەکەی زۆر ریشاڵ و ڤیتامینەکانی بی شەش و ئی و مەنگەنیز بە جەستە دەبەخشێت.
 
هەروەها، خواردنەوەی قاوە بە برۆکلییەوە خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.