1105 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. خانمە هونەرمەندێک بە ئۆنلاین تەڵاقدرا

04:46 - 19/04/2021

زەمەن-لایف ستایل

لەرێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە، سامح سامی رایگەیاند کە لە خانمە هونەرمەندی میسری هالە سدقی هاوسەری جیابوویەوەو "تەڵاقی"دا.

 

سامح سامی هاوسەری خانمە هونەرمەند هالە سدقی گرتە ڤیدیۆیەکی لە یوتوب بڵاوکردەوەو تێیدا راستەوخۆ رایگەیاند کە لە هالە سدقی جیابوویەوەو "تەڵاقی"دا.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەک بەر لەئێستادا هالە سدقی بڵاویکردبوویەوە کە سامح سامی خیانەتی لێدەکات و لەگەڵ کچانی یانەکاندایە.

 

هالە سدقی لەساڵی 1961 لە میسر لە دایک بووەو خاوەنی دوو منداڵە و هاوسەرەکەی ناوی سامح سامییە، هەروەها یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی وڵاتی میسر.                           

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن