كچه خوێندكارێكی زانكۆ خۆی كوشت
11:22 - 18/04/2021
زهمهن_كهركوك
ئێوارهی ئهمڕۆ کچێکی تەمەن (20) ساڵ کە
خوێندکاری زانکۆیە لە شاری کەرکوک خۆی کوشت.
سەرچاوەیەک
لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ئەمشەو یەکشەممە لە گوندی (قولی بەگ)ی سەر بە
ناحیەی شوان کچێکی تەمەن (20) ساڵ بهناوی فێنک تاھیربە هۆکارێکی نادیار
فیشەکی بە خۆیەوە ناوە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، فێنک تاھیر خوێندکاری زانکۆ بووە لە زانکۆی
کەرکووک، بە دوو گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
بهپێی زانیارییهكان، "کچەکە تەمەنی 20 ساڵ
بووە و ماوەیەکی زۆرە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە".
ئەوە
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن (20) ساڵ لە گەرمیان خۆی خنکاند و ژنێکیش لە قەزای
سەیدسادق بە چەقۆ هاوسەرەکەی خۆی کوشت.