سودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی شەربەتی مێوژ لە ڕەمەزاندا
01:31 - 18/04/2021
زەمەن-رەمەزان
لە مانگی رەمەزاندا، کەسانی رۆژووگر هەمیشە شەربەتی مێوژی سروشتی بەهۆی
تام و چێژەکەیەوە، لەسەر سفرەی بەربانگیان دادەنێن.
بەڕای پسپۆڕەكان خواردنەوەی شەربەتی مێوژ لە ڕەمەزاندا چەندین سوودی
تەندروستی هەیە و وزە بە لەش دەبەخشێت.
شەربەتی مێوژ دەوڵەمندە بە كاربۆهیدرات و پرۆتین
و ڤیتامینەكان و كانزا جیاوازەكان وایكردووە سودی بۆ پێست هەبێت و و ڕێگریش لە ڕووتانەوەی
قژ بكات و تاڵەكانی بەهێز دەكات.
خواردنەوەی شەربەتی مێوژ جگەر چالاك دەكات، هەروەها یارمەتی هەرسكردنی
ئەو خۆراكە دەدات كە لە بەربانگدا دەخورێت، لەکاتێکدا سودی بۆ گورچیلەكان هەیە و بۆرییەكانی
میز پاكدەكاتەوە.
پسپۆڕان دەڵێن شەربەتی مێوژ بۆ ئەو كەسانەش زۆر گرنگە كە كێشەی كەمخوێنی
و كەمی ئاسنیان هەیە.