تەندروستی

چۆنێتی دروستکردنی زلوبیا

03:53 - 17/04/2021 236 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-رەمەزان
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا، رۆژووگران زیاتر خولیای خواردنی شیرینین بەتایبەت لوقمەقازی و زلوبیا و خورما و چەند جۆرێکی دیکەی شیرینی.

 

بۆ خانمان دەتوانن لە ماڵەوە بە رێگای ئاسان زلوبیا دروستبکەن بۆ ئەوەش پێویستە 2 کوپ ئارد و نیو کوپ ماست و کەوچکێکی خواردن نیشاستە و 2 کەوچکی خواردن شەکر و  1 کەوچکی خواردن خومرە و کەمێک خوێ و کەمێک ڕەنگ بە ئارەزووی خۆت و  1 کوپ و نیو ئاو تێکەڵ بکەیت.

 

هەروەها بۆ دروستکردنی شیلە دەبێت 2 پەرداخ شەکر و  1 پەرداخ و نیو ئاو و کەمێک ئاوی لیمۆ وهێل یان دارچین یان ڤانێلا بە پێی ئارەزووی خۆت.

 

بۆ ئامادەکردنەکەی هەموویان جوان تێکەڵ بکەو بۆ ماوەی 45 خولەک داینێ پاشان بیکە ناو قتوی کەچەپ بە شێوەی خڕ بە دەوری یەکدا لە ناو ڕۆن سووری بکەرەوە.

 

دواتر  لە شیلەی هەڵکێشە با شیلەکەت سارد بێت زلوبیاکە گەرم بێت، دواتر بە فستق و بە گوێزی هندی بیڕازێنەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement