فه‌رمی؛ له هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا
10:34 - 07/04/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا بە راگەیاندنى
قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ لە کاتژمێڕ "8ی شەو بۆ 6ی بەیانی".
بەگوێرەى نوسراوێکى
لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم کە واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری
ناوخۆی له‌سه‌ره، بڕیاردراوە بە "قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە
تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی
ڕاپەڕین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكان، لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 6ی بەیانی".
بەگوێرەى راگەیەنراوەکە،
"تەنها ڕێگا دەدرێت بە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی
تەندروستی و ئۆتۆمبێلی ئامبۆلانس و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان".
بەپێى نوسراوەکە، ئەم
بڕیارە لە ئەمشەوەوە تاوه‌كو 12ی مانگ جێبەجێ دەكرێت.