وتهبێژی حكومهت: رهنگه له سبهینێوه قهدهغهی هاتوچۆ رابگهیهنین
09:16 - 07/04/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
جوتیار عادل، وتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگهیاند: بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا قەدەغەی
هاتوچۆ ئەگەرێکی کراوەیە و رەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت.
جوتیار
عادل به میدیای نزیك له سهرۆكی حكومهتی راگهیاندووه، رەنگە لە سبیەنێوە، بۆ چوار رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیهنن.
جوتیار
عادل دهڵێت: بەهۆی پابەند نەبوونی هاوڵاتییان ئامارەکانی تووشبوون و گیان
لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردووە و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە
هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بگرێتەبەر.
ئهم وتانهی دوای ئهوهدێن، بەگوێرەى نوسراوێکى
لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم کە دزەى کردووە و نوسراوەکە بە
تەواوەتى پشتڕاستى نەکراوەتەوە، بڕیاردراوە بە "قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و
ئۆتۆمبێل لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە
سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكان، لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 6ی
بەیانی".
بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، "تەنها ڕێگا دەدرێت بە
هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی تەندروستی و ئۆتۆمبێلی
ئامبۆلانس و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان".