مەرجى نوێ بۆ ئەنجامدانی عومرە ئاشکراکرا
08:44 - 06/04/2021
زەمەن_سعودیە
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، لە مانگى رەمەزاندا رێگا بە
ئەنجامدانى عومرە دەدرێت بە کۆمەڵێک مەرج و رێنمایی نوێوە.
میدیای فەرمیی سعودیە لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە
بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە لە مانگی رەمەزاندا توانای بەگەڕخستنی مزگەوتی حەرام لە مەککەی
پیرۆز زیادبکەن، لەگەڵ پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی
بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، مەراسیمى عومرە و نوێژکردن بە رێنماییەکانەوە، لە
یەکەم رۆژى رەمەزانەوە، لە مزگەوتی حەرام و سەردانکردنی مزگەوتی پێغەمبەر رێگەى
پێدەدرێت، بۆ ئەوانەی دوو ژەمی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە، یاخود 14 رۆژ
تێپەڕبووە بەسەر وەرگرتنی یەکەم ژەمی پێکوتە، یاخود لە کۆرۆنا چاکبووەتەوە.