دوای 20 رۆژ مردن له سلێمانی تۆمار كرا
11:11 - 04/03/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
ته‌ندروستی سلێمانی، رایگه‌یاند، لە ماوەی 24
كاتژمێری ڕابردوودا، دوو توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له
12ی شوباته‌وه هیچ مردنێك تۆمار نه‌كرابوو.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوو توشبوی كۆرۆنا
له سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و له ئێستادا ته‌نها 33 توشبو لە نەخۆشخانەكانی
كۆرۆنادا ماون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مڕۆچوار توشبوو داخڵی نەخۆشخانەكان
كراون و دووكەسیش چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و یه‌ك توشبوش لە ژێر
ئامێری هەناسەداندان و 11 توشبوش لەژێر چاودێری چڕدان.