1623 کوردستان

كه‌شناسی: ره‌شه‌با و هه‌وره‌ بروسكه‌ و لێزمه‌ باران ده‌ستپێده‌كات

09:27 - 04/03/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بارانبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و خێرای با زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌وره‌ بروسكه‌ و لێزمه‌ باران هه‌یه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، لە بەیانیەوە بارانبارین لە هەندێ ناوچە بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوامە و پێشبینیش دەکرێ ئەمشەو مەودای بارانبارینەکە زیاتر بێت و زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە بە تایبەت لە درەنگانى شەو و بەرەبەیاندا ڕێژەى بارانبارین زیاتر دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەهەندێک ناوچە ی باکور و ڕۆژهەڵاتى باکور لێزمە باران دەبێت و لە هەندێ ناوچەى باشور و گەرمیان ئەگەرى هەورە بروسکەش هەیە.

به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم، خێرایی با زیاد دەبێت لە ناوەڕاستى هەرێم لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەهەندێ ناوچە.

  بارانى 12 کاتژمێری ڕابردوی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:
 پیرمام دڵۆپ دڵۆپ
 بارزان 2.4 ملم
 سۆران 1.4 ملم
سمێلان 0.8 ملم
 مێرگەسۆر 1.6 ملم
 سیدەکان 1.6 ملم
حاجى ئۆمەران 9 ملم
 سلێمانى 0.2ملم
  هەڵشۆ 0.2 ملم
  دهۆک 3.7 ملم
 زاخۆ 5.0 ملم
 شاریا 2.0 ملم
 کانى ماسى 11.8 ملم
 ئاکرێ 0.6 ملم
 بامەرنێ 5.8 ملم
 کەرکوک دڵۆپ دڵۆپ

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن