ئەمیتاب دۆخی تەندروستی تێک دەچێت
01:17 - 01/03/2021
زەمەن-لایف ستایل
ئەمیتاب باچان، ئەستێرەی ناوداری سینەمای بۆلیوودی هیندستان دۆخی تەندروستی تێکدەچێت.
میدیاکانی هندستان بڵاویانکردەوە، ئەکتەری بەناوبانگ ئەمیتاب باچان نەشتەرگەری کردووەو ئێستا دۆخی تەندروستی تێکچووەو لە نەخۆشخانە چارەسەر وەرەگرێت، بەبێ ئەوەی بزانرێت بۆ چ شتێک نەشتەرگەری کردووە.
ئەمیتاب باچان لەساڵی
1942 لە هندسان لەدایک بووەو خاوەنی دوو منداڵە، هەروەها بەشداری چەندین فیلم و
درامای کردووەو یەکێکە لە ئەکتەر و گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی جیهان.