ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەولێرەوە
01:51 - 23/02/2021
زەمەن_هەولێر
پەروەردەی هەولێر، ئەو
كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە دەیانەوێت ببن بە وانەبێژ، پێویستە فۆڕم پڕ بكەنەوە و
لە سنووری ئەو پەروەردانەی كە داوای وانەبێژیان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی
هەولێر، لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، "بۆ ئەوكەسانەی داوای فۆڕمی بوون بە وانەبێژی
دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆڕمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە
داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە".
ئاماژەى بەوەشكردوە، "بەهیچ
شێوەیەك فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی
داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی
خاڵ دەبێت".