تەرمى هاوڵاتییەک لە نزیک نەخۆشخانەى شار دۆزرایەوە
            
                 10:18 - 23/02/2021 
        
            
            
              
               
            
            
       
زەمەن_هەردى عوسمان
 
بەیانى ئەمڕۆ،
ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی دۆزرایه‌وه و هیچ
ئاسەوارێکى بەرکەوتنیشى پێوەدیار نییە.
 
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری
سه‌نته‌ری فریاگوزاری ته‌ندروستی سلێمانی بە "زەمەن"ى راگه‌یاند، كاتژمێر
7:30ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شار له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود،
ته‌رمی پیاوێک دۆزرایه‌وه كه هیچ ئاسه‌وارێكی لێدان یاخود شتێكی دیكه‌ی پێوه نیه
و هیچ ناسنامەیەکیشى پێ نەبووە.
وتیشی، به‌پێی
زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، پێده‌چێت به‌هۆی سه‌رماوه ئه‌و هاوڵاتییە ره‌ق بوبێته‌وه،
بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر تەرمەکەى رەوانەى پزیشكی دادی سلێمانی کراوە.