2020 ساڵێكی شووم!
10:57 - 21/02/2021
گۆران مەریوانی-تایبەت بۆ کولتوری زەمەن دەینوسێت.
به‌شی یەکەم
دۆستــــــانــــــــــی
كـــــــــــورد سه‌ره‌تا: كورد و دۆستانی نه‌گه‌یشتنی پرسی كورد له سه‌ده‌كانی
پێشوودا به دونیای ده‌ره‌وه گه‌وره‌ترین گرفتی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد بووه.
بایه‌خدان ته‌نێ به چه‌ك، فه‌رامۆشكردنی خه‌باتی دیپلۆماسی، رۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی،
سه‌ندیكایی و په‌روه‌رده‌یی، هاوكات شه‌ڕی خوێناویی یه‌ككوژیی هۆكاری گه‌وه‌ره‌ی
شكستی ئه‌مڕۆیه. كه‌م نین ئه‌و گازندانه‌ی به قه‌ڵه‌می سیاسه‌تمه‌دارانمان له
سه‌ده‌كانی پێشوودا له‌وباره‌وه نه‌خشاون، له‌وانه، ``گه‌ر كرا چه‌ند رۆژنمه‌وانێكی
جوان و لاو له‌ته‌ك خۆتاندا بێنن(1). یان، مام زوو زوو به ``بیانوی په‌یوه‌ندی
پیتاك كۆكردنه‌وه، شاخی بۆ ماوه‌ی دوورودرێژ به‌جێ ده‌هێشت و ترسیشی ده‌خسته دڵی
مه‌وه``(2). ئه‌م ده‌زووله سووره، كه‌م یان زۆر، گشت بیره‌وه‌ریه‌كانی سیاسه‌تمه‌دارانی
سه‌ده‌ی پێشووی مه‌ی بڕیوه.!
هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی (كه‌سانی) به توانا
یان وڵاتانی خاوه‌ن (پاره)، هاتووچۆی رابه‌رانی كورد بۆ سه‌فاره‌تی چین، سۆڤیه‌ت،
ئا‌مریكا... لیبیا و ...... یادداشتنامه‌كانی وانی ره‌نگاندوه(2). وێڕای قسوری كورد خۆی، گه‌لێ رۆشبیران
هه‌ن، له وڵاتانی جودا، كه لایه‌نگر، دۆستی كێشه‌ی كورد بوون. هه‌ندێكیان،
مه‌خابن، ده دونیایێ نه‌ماون، كه‌مێكیان خۆشبه‌ختانه ماون، لێ ته‌مه‌نساڵن. پار
ساڵته‌نێ په‌تای كڕۆنای بۆ مه نه‌هێنا، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ دۆستانی كوردیشی
له مه سه‌ند. ئیدی چیتر، ئه‌فسوس، نابینرێنه‌وه. ئه‌من چه‌ندان
له‌و كورد-دۆستانه لێره‌دا به‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه. چوون فره‌ن، ناكرێ به نووسینێك
هه‌ق به گشتیان بده‌مه‌وه. هه‌ندێكیان له نزیكه‌وه ده‌ناسم، بڕێكیان دوورتر ســــــڤێن واڵتــــــــه‌ر 1934-2020 واڵته‌ر گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ری
میللی، شانۆ، سینه‌ما و تێڤێی سویده، بڕێ جاریش هۆلیوده. ته‌واوی زینده‌گی چه‌پ
بوو. چه‌پێكی ئاگراوی. ده حه‌فتاكانێ له تیپی شانۆی شاری یۆتۆبۆری جودا ده‌بێته‌وه‌و
تیپی شانۆی بلۆ ستێلێ ده ئانگرێدێ، كه گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی كه‌ناری شار بوو،
ئێستێ بۆته نشینگه‌ی بێگانان، داده‌مه‌زرێنێ. شاكاری نووسه‌رانی كرێكاران، ڤیلهێم
موبێری 1898-1973، یان رۆشنبیران، ئۆگوست ستریندبێری1849-1912، ده‌ئه‌كتێنێ. ئه‌من
ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ته‌وای شانۆكانی شارم هه‌میشه هه‌یه، هه‌رگیز كوردێكم له‌وێنده‌رێ
نه‌دیوه، لێ واڵته‌ر هه‌میشه، پێش نمایش به خۆی و ده‌سته‌یه‌ك رۆژنامه‌ی چه‌په‌وه
ده‌به‌ر ده‌می ده‌رگایێ ده‌وێستا و هاورایده‌كرد، پڕۆلیتاریا، پڕۆلیتاریا. تا مرد
وێردی زوبانی بوو.!
به هه‌ڵهاتنی
یه‌شار كه‌مال، حه‌فتاكان، ده جه‌نگه‌ی كۆدێتای سه‌ربازی توركیا، سوید ده‌بێته
په‌ناگه‌ی، ئیدی ده‌بێته دۆستی هه‌میشه‌یی واڵته‌ر. گه‌لێ
جار ده (روێده روومێ: ژووری سوور) ده ستۆكهۆڵمێ، یان ده نێوه‌ڕاستی یۆتۆبۆری،
ده ریستۆرانتێ كه به‌داخه‌وه ئێستێ نه‌ماوه، پێكه‌وه سه‌ریان ده‌نا به‌یه‌كه‌وه.
واڵته‌ر هه‌میشه ده‌یگۆت، هاوڕێ كورده‌كه‌م. هه‌رگیز ده هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ندێ
وڵاتان، ئه‌وده‌م، نه ده‌سه‌ڵه‌میه‌وه. هه‌ر به‌و هه‌ناسه‌یه‌ش بۆ مێدیای دونیا
ده‌دوا. ئاواتی بوو ئینجه مه‌مه‌د بئه‌كتێنێ. یه‌كێ له فلیمه نێوداره‌كانی،
قوربانی، 1986، تاركۆڤسكی، 1932-1986، بوو. تاركۆڤسكیه‌ك
له ده‌سه‌ڵاتدارانی سووری سۆڤیه‌تێ هه‌ڵهاتبوو، تاقه كوڕیان، ئاندریۆشه، به
بارمته گرتبوو، لێ ده‌نێو سه‌دان ئه‌كته‌ری دونیا ڕا واڵته‌ری (سوور) هه‌ڵده‌بژێرێ.
ته‌نێ پێی گوتبوو، پرچت بۆ بان سه‌رت هه‌ڵده‌وه، لێگه‌ڕێ با نێوچه‌وانی جوانت ده‌ربكه‌وێ.
ئیدی له‌وده‌مه‌وه گودللـه‌ی تاركۆڤسكیانه هه‌ڵده‌دایه‌وه. سه‌یره، هونه‌رمه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتی سووری به زۆر سه‌پێنراو هه‌ڵدێ،
لێده‌بێته دۆستی سوورترین رۆشنبیری ئازاد!
ماویه‌تی