لە کەرکوک قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەنرا
01:40 - 17/02/2021
زەمەن_کەرکوک
شانەی قەیرانەکانی
کەرکوک بڕیاریدا لە رۆژانى هەینى و شەممە و یەکشەممە، قەدەغەى هاتوچۆ لە
پارێزگاکە جێبەجێ بکرێت.
شانەی قەیرانەکانی
کەرکووک لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە سبەی پێنجشەممەوە قەدەغەی هاتووچۆی مەرجدار
لە کەرکوک جێبەجێدەکرێت و رۆژانی هەینی،
شەممە و یەکشەممە قەدەغەی تەواوەتی لە پارێزگاکە جێبەجێدەکرێت.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، رێگەی کەرکوک بەڕووی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەخرێت جگە
لەئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.
بەپێى بڕیارەکانى
شانەى قەیرانەکانى پارێزگاى کەرکوک، رۆژانی دیکە قەدەغەی مەرجدار لە کاتژمێر 08:00
شەوە جێبەجێدەکرێت و دەوامیش لە رۆژانی دیکە دەکرێتە رێژەی 50%.