چامپ و میجور گه‌یشتنه كۆشكی سپی
06:44 - 26/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهان
سه‌گه‌كانی جۆو بایدن و جیلی هاوسه‌ری گه‌یشتنه
كۆشكی سپی، دوای ئه‌وه‌ی چوار ساڵیان له ماڵه‌وه به‌سه‌ر برد.
تیمی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "چامپ و میجور" كه له جۆری جیرمان شیباردنن گه‌یشتوونه‌ته
كۆشكی سپی، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی نه‌ریتی كۆشكی سپیدایه، كه ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده
به‌رده‌وامه، ته‌نها له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا نه‌بێت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كۆشكی سپی بڵاویكردونه‌ته‌وه،
چامپ و میجور له ناو باخچه‌ی كۆشكی سپی راده‌كه‌ن و پشوویانداوه.
چامپ، له ساڵی 2008ه‌وه چووه‌ته ناو
خێزانی بایدنه‌وه ئه‌و كاتانه‌ی كه بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما
بوو، میجوریش له ساڵی 2018ه‌وه گه‌یشتووه‌ته لای چامپ.
لای ئه‌مریكیه‌كان سه‌گ گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت
و وه‌ك هێمای وه‌فا و هاوڕێیه‌تی سه‌یری ده‌كه‌ن، جۆو بایدن له كاتی بانگه‌شه‌دا
گرنگی تایبه‌ت پێدا و وێنه سه‌گی به ره‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه
بڵاوكرده‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه دۆناڵد تره‌مپ
رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بوه‌وه، به‌هۆی گرنگی نه‌دانی به سه‌گ و نه‌بونی هیچ
سۆزێك به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵه به وه‌فایه.
