377 عیراق

ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌ی پۆلیس دۆزرایه‌وه‌

09:50 - 24/01/2021

زه‌مه‌ن_كه‌ركوك


ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، له‌ نزیك قه‌ره‌هه‌نجیر دۆزرایه‌وه‌.

 

درەنگانێکی شەوی چوارشەممەی رابردوو، لە گەڕەکی عەدەن باشووری شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک دزرا. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ نزیك قه‌ره‌هه‌نجیر ئۆتۆمبێله‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌.

 

ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیس کە دزرابوو، ئۆتۆمبێلی تایبەتە لەجۆری متسیۆبۆشی مۆدێل ٢٠٠٥ تابلۆ بەغدایە و لەپێش ماڵی کارمەندێکی پۆلیس دزرابوو.

 

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، ده‌ڵێت: ئۆتۆمبێلێکی زۆر ھەن کە موڵکی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەروکن بەڵام تایبەتن و بۆ دەوامی فەرمی بەکاری دەھێنین و ئەوه‌ش کە دزراوە لەسەر ساڵنامەکەی نووسراوە کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ پۆلیس دەگەڕێتەوە، بەڵام رەنگ و شێوازی ئۆتۆمبێلەکە نەگۆڕاوە و بەتایبەت ماوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن