جیهان

ئێران: رەنگە هاوكاری ئەمەریكا بكەین

07:28 - 23/01/2021 270 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_جیهانی

 

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە رایگەیاند: ڕەنگە ئێران لەسەر نەوت و ئاسایشی کەنداو هاوکاری ئەمەریکا بکات، بەڵام نەک لەسەر پرسی ئیسرائیل.

پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەژێر بەڕێوەبەرایەتی پێشووی دۆناڵد ترەمپ ئاڵۆزتر بوو کاتێک لە ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران و زلهێزانی جیهان کشایەوە و ئەو سزایانەی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا کە ئابووری وڵاتەکەی پەکخستووە.

ماوەیەکی کورت پاش ئەوەی جۆو بایدن لە ڕۆژی چوارشەممە سوێندی یاسایی خوارد، ئێران داوای ئەنجامدانی کاری کرد" نەک تەنیا قسە ". بایدن وتی واشنتن دووبارە دەچێتەوە ناو ڕێککەوتنە ناوکییەکە ئەگەر ئێران بە توندی پابەند بێتەوە بە بەندەکانی.

محەمەد جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتمەدی ڕیفۆرمیست ڕایگەیاند "بە بۆچوونی من دەبێت ئێمە پەیوەندییەکانی خۆمان لەگەڵ ئەمەریکا دیاری بکەین. بۆئەوەی بە ئەمەریکا بڵێین ئێمە لەسەر پرسی ئیسرائیل هاوکاریتان ناکەین و لەگەڵتان ناکۆک دەبین. "

ئەو وتیشی پێویستە پێی بڵێین "ئێران ڕێگەت پێنادات دەست لە کاروباری ناوخۆ وەربدەیت، بەڵام ئێمە هیچ کێشەیەکیشمان نییە لەسەر پرسی نەوت لەگەڵتدا کار بکەین، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە لە مسۆگەرکردنی ئاسایشی کەنداوی فارس، هەرچەندە ئێمە لەو بڕوایەشداین بوونی هێزی بیانی لە کەنداوی فارسدا دەبێتە هۆی نائارامی و پێویستە لەوێ نەبن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement