بۆ یەکەمین جار نەشتەرگەریی دڵ لە رۆژئاواى کوردستان ئەنجام درا
02:13 - 23/01/2021
زەمەن ــ ڕۆژئاواى کوردستان
بۆ یەکەمین جار نەشتەر گەرى دڵ لە شارى قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستان ئەنجامدرا، ئەم نەشتەرگەرییە پێشتر تەنها لە چەند شارێکى سوریا ئەنجام دراوە.
دەستەی تەندرووستیی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەشتەرگەریی دڵ بۆ هاوڵاتییەکی ٦٠ ساڵان ئەنجام دراوە و سەرکەوتوو بووە.
نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی دڵ و چاو لە قامیشلۆ ئەنجام دراوە و چوار کاتژمێری خایاندووە.
بەپێى راگەیەنراوى دەستەی تەندرووستیی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا، نەشتەرگەریی بەم شێوەیە پێشتر تەنیا لە شام، حەلەب و حومس ئەنجام دراوە.