کەشناسێک باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت
10:33 - 21/01/2021
زەمەن ــ هەرێمى کوردستان
کەشناسێکى عێراقی رایگەیاند، سەرماو سۆڵە بەردەوام دەبێت و هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى تر‌ى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
سادق عه‌تییه، كه‌شناس و ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایانی رێكخراوی چاودێری كه‌شناسی جیهانی لە پەیجى تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویەتی: "ئەو سەرماو سۆڵەی ئێستا هەرێمى کوردستانی گرتووەتەوە تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 25ی مانگ بەردەوام دەبێت".
ئەو کەشناسە نوسیویشێتى: "لە كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتووش دا شه‌پۆلێكی تری به‌فربارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
بەوتەى ئەو کەشناسە، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆر ڕۆژانی دواتر باراناوی دەبێت.