بایدن سوێندى ياساى خوارد: دیموکراتی سەرکەوت
07:50 - 20/01/2021
زهمهن_جیهانی
كۆشكی سپی ئهمڕۆ چوارشهممه
ماڵئاوایی له سهرۆكێك كرد، كه له مێژووی ئهمریكادا دهگمهن بوو، دۆناڵد ترهمپ
سهرۆكێكی "سهرشێت" چوار ساڵی رابردوو جیهانی بهخۆیوه سهرقاڵكردبوو.
له جێگهی ئهو سیاسیهكی نهرم و ناسراو لهسهر ئاستی جیهان دهبێته سهرۆكی
چوار ساڵی داهاتووی بههێزترین وڵاتی دونیا، ئهویش جۆو بایدنه.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە و لە مەراسیمێکی تایبەتدا جۆو بایدن
سوێندی خوارد و وتارێکی پـێشکەش کرد، وتی ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بەبۆنەی ئەوەی
دەنگی خەڵک بیسترا و دیموکراتی سەرکەوت.
سوپاسی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکای کرد، ئەوانەی ئامادەی
مەراسیمەکە بوون و هەروەها سەرۆکی پـێشوو کارتەر کە بەهۆی باری تەندروستی نەیتوانی
ئامادەی مەراسیمەکە بێت.
سەرۆکی نوێ وتی کاتی ئەوە هاتووە ئەو هەڵانەی کراون ڕاستبکرێنەوە.
هەروەها کامالا هاریسی جێگری ئەویش بەر لە بایدن سوێندی یاسایی
خوارد و بووە بە یەکەم ژن کە بـبێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.
له ڕێوڕهسمهكهدا
دۆناڵد ترهمپ ئامادهنهبوو، پێشتر كۆشكی سپی بهجێهێشت و له وتهیهكدا هیوای
خواست دووركهوتنهوهی له كۆشكی سپی زۆر نهخایهنێت، بهڵام مایك پێنس جێگری
دۆناڵد ترهمپ ئامادهیی رێوڕهسمی دهستبهكاربوونی بایدن بوو.
جۆ بایدن سیاسەتمەدارێکی بەناوبانگ
جۆو بایدن، و لە ١٩٤٢ لە
ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە دایکبووە و لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەڕان
بە دوای کارێکی باشتر روویان لە ویلایەتی دێلاوێر کردووە و تا ئێستا له دێلاوێر
نیشتەجێیە.
مێژوو و زانستە سیاسییەکانی لە
زانکۆی دێلاوێر خوێندووە و ھەروەها بڕوانامەی پارێزەریی لە زانکۆی سیراکیوز
بەدەستھێناوە.
بایدنی تەمەن 79 ساڵ، لە
حەفتاکانی سەدەی رابردووە چووەتە ناو جیھانی سیاسەتەوە و لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا
لەسەر ویلایەتی دێلاوێر وەک ئەندام لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ھەڵبژێردرابوو.
لە میانی ئەندامبوونی لە
ئەنجومەنی پیران بۆ ماوەی ١٦ ساڵ وەک سەرۆک و ئەندامێکی دیار لە لیژنەی دادوەریی
خزمەتی کردووە و دواتر بۆ ماوەی ١٢ ساڵ بووەتە ئەندام لە لیژنەی سیاسەتی دەرەوە لە
ئەنجومەنی پیران.
بایدن بۆ یەکەمجار لە ١٩٨٨دا
بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندیدکردبوو، بەڵام دوای ئەوەی دانی
بەوەدانابوو کە وتاری سەرکردەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا ئەوکات، نیل کینۆکی
دزیوە کشانەوەی خۆی لە ھەڵبژاردنەکەدا راگەیاندبوو.
لەو وتارەدا بایدن بانگەشەی
ئەوەی کردبوو کە باوباپیری لە کانی خەڵووز کاریان کردووە و بەھیچ شێوەیەک ئەو
دەرفەتەیان پێ نەدراوە کە شایەنی خۆیانە، بەڵام ھەر خێرا ئەوە لە میدیاکاندا
ئاشکرا بوو کە بایدن ئەو وتەیەی لە وتاری نیل کینۆک دزیوە ھەر چەند راست بوو کە
باوباپیری لە کانی خەڵووز کاریان کردبوو.
کارەساتی خێزانی بایدن
وێڕای
ئەوەی مێژووی بایدن لە کاری سیاسەتدا پڕە لە رووداوی گرنگ، بەڵام مێژووی کەسی
ناوبراو ھەر لە سەرەتای ژیانی سیاسەتدا بێبەش نەبووە لە کارەسات و رووداوی دڵتەزێن.
بایدن لە گەڵ ئافرەتێک بە ناوی
نیلیا ھانتەر لە نیویۆرک ھاوسەرگیریی کردبوو کە خاوەن سێ منداڵی بە ناوەکانی جۆزێف
بو، رۆبێرت ھانتەر و نعومی کریستینا بوون.
دوای ماوەیەکی کەم لە
سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیران لە ١٩٧٢دا، ھاوسەرەکەی نیلیا
ھانتەر و کچەکەی نعومی کریستینا بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا و
ھەردوو کوڕەکەی جۆزێف بو، رۆبێرت ھانتەر برینداربوون.
لە ١٩٧٧دا، جۆ بایدن جارێکی دیکە
لەگەڵ ئافرەتێک بە ناوی جیل جاکۆبس ھاوسەرگیریی کرد کە خاوەن یەک کچن بە ناوی
ئاشلی و ھاوکات لە ساڵی ٢٠١٥دا، کوڕەکەی جۆ بایدن، جۆزێف بو لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا
بەھۆی شێرپەنجی مێشکەوە گیانی لەدەستدا.
بایدن بۆ دوو خول جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بوو
بایدن لە ٢٠٠٩وە تا ٢٠١٧دا بۆ
دوو خول جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما بوو.
سەرباری ئەوەی باراک ئۆباما،
جۆو بایدنی بە باشترین جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەسف کردبوو بەڵام بەدرێژایی
خزمەتکردنی لە کۆشکی سپی، جۆو بایدن بەرەڕوو ھێرشی زارەکی ببوویەوە.
لە چوار ساڵی خولی یەکەمی
سەرۆکایەتی سەردەمی باراک ئۆبامادا، رۆبێرت گەیتس وەزیری بەرگریی رایگەیاند،
"وای دەبینم کە بایدن لە پرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی بۆ ماوەی
چوار ساڵی رابردوودا، ھەڵەی کردووە".
بەڵام بایدن بە دەستنیشانکردنی
وەک جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، رۆڵێکی گەورەی گێرا لە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنی
سەرۆکایەتی ئەمریکا، چونکە بەوە وەسف دەکرا کە ھاورێی تەمەنی باراک ئۆبامایە.
کاندیدکردنی بایدن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی
ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠
لە ٢٠ی ئابی رابردوودا، جۆو
بایدن رەزامەندی لەسەر کاندیدکردنی لە لایەن دیموکراتەکانەوە بۆ ھەڵبژاردنی
سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ نیشاندابوو بۆ ئەوەی ببێت بە رکابەری دۆناڵد
ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان.
لای خۆیەوە، بایدن سیناتۆر
کامالا ھاریس تەمەن (٥٥) ساڵ ھەڵبژارد بۆ ئەوەی پێکەوە بەشداری لە بانگەشەکانی
ھەڵبژاردن بکەن.
کامالا ھاریس بووە یەکەم
ئافرەت بە رەگەز ئەفریقی کە ببێت بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە ئەوەیش بۆ یەکەمجارە
لە مێژوویی ئەمریکادا روودەدات.
بایدن بانگەشەکانی بۆ
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجامدابوو کە ئەمریکا بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای
نوێ (COVID-19) و خۆپیشاندانەکانی
دژبە رەگەزپەرستی بەرەوڕووی چەندین قەیران ببویەوە.
لەگەڵ فراوانبوونی
خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا، بایدن رکابەرەکەی دۆناڵد ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەکرد کە
وڵات زیاتر بەرەو دابەشبوون و توڕەبوون دەبات و جەختی کردبووەوە لەوەی کاتێک بە
سەرۆکی ئەمریکا ھەڵدەبژێردرێت، وڵات لەم تاریکییەی ئێستا، رزگار دەکات.
ھەروەھا جۆو بایدن بەڵێنی
دابوو کە ھەر لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، ستراتیجییەکی
نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنێت.
ناکۆکییەکانی نێوان جۆو بایدن
و دۆناڵد ترەمپ تەنھا لەسەر دۆسیەکانی ناوخۆ نیه بەڵکو لەسەر سیاسەتی دەرەوە وەک
دۆسیەکانی ئێران و فەڵەستین، ھەڵوێستەکانیان لە بەرامبەر سعوودیە دوای کوژرانی
جەمال خاشقچی رۆژنامەوانی سعوودی، رەنگی دابووەوە.
جۆ بایدن خەونی ٣٢ ساڵی بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی
بەدیھێنا
جۆ بایدن کە لە ١٩٨٨وە ھەوڵی
بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی دەدا دواجار ئەو ھەوڵانەی بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھات و
رێگەی بە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان، تەمەن (٧5) ساڵ نەدا بۆ خولی دووەم،
ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا.
لایەنگرانی وای بۆ دەچن کە جۆو
بایدن بەو پێیەی بۆ ماوەی ساڵانێک زۆر لە ئەنجومەنی پیران و کۆشکی سپی خزمەتی
کردووە، شارەزاییەکی باشی لە سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریکادا ھەیە.