كه‌شناسی واده‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌م شه‌پۆلی باران و به‌فره‌ی راگه‌یاند
10:44 - 20/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی
هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر و بارانه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ینێ كاریگه‌ریه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئه‌مڕۆ
و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه، کاریگەرى ئەو شەپۆلەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمرۆش
بەردەوامى دەبێت پێشبینى باران بارین لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى هەولێر
زیاتر دەبێت .
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،
کاریگەرى ئەو شەپۆلە تا سبەى بەرەبەیان بە لاوازى دەمێنیتەوە بە تایبەتى لەسەر
ناوچە شاخاوییەکان .
زۆرترین رێژەى باران
بارینى تۆمارکراو لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو لە مێرگەسوور بووە کە بە نزیکەى 100 ملم تۆمارکراوە
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت،
ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، له ناوچه
شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له سه‌نته‌رى
پارێزگاى سلێمانى و دهۆكیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.