كۆمپانیایه‌ك له‌وزه‌ی خۆر 200 كیلۆوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت
11:51 - 17/01/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سوود وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌مهێنانی
كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی
كاره‌بای 200 كیلۆواتی له‌وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌یه‌كی سه‌ر به‌كۆمپانیاكه‌ی داده‌مه‌زرێنێت.
كۆمپانیای ئاڵا له‌ناوچه‌ی بازیان
وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌ی ئاوی سلێمانی داده‌مه‌زرێنێت كه له‌قۆناغی
یه‌كه‌مدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 200 كیلۆوات كاره‌بای هه‌یه كه نزیكه‌ی 10% بۆ
15%ی كاره‌بای پێویستی كارگه‌كه دابین ده‌كات.
رۆژی 16/1/2021 ئه‌ندازیار سالار
حسام ا‌لدین به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی سه‌ردانی كارگه‌كه‌ی كرد‌و ده‌ستخۆشی
له‌و هه‌نگاوه‌ی خاوه‌ن كارگه‌كه كرد، كه هه‌وڵ ده‌دات به‌شێك له‌پێداویستی كاره‌بای
كارگه‌كه‌ی له‌وزه‌ی خۆر دابین بكات، كه وزه‌یه‌كی خاوێن و دۆستی ژینگه‌یه‌و
هیواشی خواست كه سه‌رجه‌م كارگه‌و شوێنه بازرگانیه‌كان بتوانن سوود له‌وزه‌ی خۆر
وه‌ربگرن و به‌شێك له‌پێداویستی خۆیان له‌كاره‌با دابین بكه‌ن، كه جگه له‌وه‌ی
یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌باو هه‌نگاوێكیش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
پیس بوونی ژینگه.
روونیشیكرده‌وه، ژینگه‌ی كوردستان
و پێكهاته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌خۆر زۆر گونجاوه‌و ده‌كرێت زۆر
به‌ئاسانی له‌رۆژدا سوود له‌وزه‌ی خۆر وه‌ربگرین بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با.

