له رووداوێكی هاتوچۆدا ژنێك گیانی له ده‌ستدا
08:55 - 16/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ڵه‌بجه
ژنێكی ته‌مه‌ن
23 ساڵ گیانی له ده‌ستداو و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له رووداوێكی
هاتوچۆدا له نزیک بازگەی دەرەشیش له هه‌ڵه‌بجه.
مقه‌ده‌م بەرزان عوسمان محه‌مه‌د، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە رایگەیاند:
ئیوارەی هەینی لەئەنجامی وەرگەڕانی ئوتومبیلێکی جۆری جیب لیبرتی لەسەر ڕێگای هەڵەبجە
− هەورامان نزیک بازگەی دەرەشیش ژنێک بەناوی (س. ع. س) تەمەن 23 ساڵ دانیشتوی گەڕەکی
فەرمانبەران گیانی له ده‌ستداو پێنج سەرنشینی تر بریندار دەبن.
ته‌رمی ژنه‌كه
له سلێمانی به‌خاكسپێردراوه، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە شۆفێره‌كه بەپێی مادەی
24ی هاتوچۆ بەندکراوە و دۆسیەی لیکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لەبنکەی پولیسی خورماڵ ڕێکخراوە.