سبهینێ ئهم ناوچهیه بێ كارهبا دهبێت
09:43 - 15/01/2021
زهمهن_سلێمانی
لیژنەی پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی رایگهیاند، سبەینێ
پێوەری زیرەك بۆ ناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەبەسترێت و ئهو ناوچهیه كارهبای
نابێت.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە
ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی (یەك ) ئاگادار
دەكەینەوە، كە دەكەونە سەر فیدەری (٥۸) سبەینێ شەممه (16/1/2021)
پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە كاتژمێر (8 ی بەیانی تا 3 ی پاش نیوەڕۆ) كارەبایان
نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.