پەرلەمانی کوردستان لەسەر کلیپێک سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات
07:27 - 14/01/2021
زەمەن ــ هەولێر
بەشی یاسایی پەرلەمانی کوردستان سکاڵایی یاسایی لەسەر شاعیرێک و کارەکتەرێکی ڤیدیۆ کلیپێک تۆمار دەکات و بەوتەی خۆیان، سوکایەتییان بە پەرلەمانی کوردستان کردووە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، بە "زەمەن"ی ڕاگەیاند: "دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاساییان لەسەر شاعیر، هەلگورد قەهار و شیرین محەمەد تۆمارکرد، کە ماوەیەک لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا سوکایەتیان بە پەرلەمان کردبوو".
وتیشی: "شاعرەکە کلیپەکەی بەرهەمهێناوە و بڵاویکردووەتەوە، بەڵام ئەوان سکاڵایان لەسەر ئەو کەسەش تۆمارکردووە کە بەشداری لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پەرلەمانی کوردستان نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکات و ئەو کارە بێڕێزییە بەرامبەر هەموو هاووڵاتیان، بۆیە چاوەڕوانی دادگاین ڕێکاری پێویست لەوبارەیەوە بگرێتەبەر".
لەماوەی رابردوودا، شاعیر، هەڵگورد قەهار، لەڕیگەی ڤیدیۆ کلیپێکەوە ڕەخنەی توندی لە ڕۆڵی پەرلەمان و ئەرکی ئەندامانی پەرلەمان گرتبوو.