481 کوردستان

نه‌وت به‌سه‌ر نزیكه‌ی 8 هه‌زار خێزاندا دابه‌شده‌كرێت

03:41 - 14/01/2021

زه‌مه‌ن_سۆران


بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ نەوت بەسەر حەوت هەزار و 700 خێزانی كەمدەرامەتدا لە سنورى سۆران و چۆمان و مێرگەسوردا دابەشدەكرێت.


یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە،  نەوت بەسەر حەوت هەزار و 700 خێزانی كەمدەرامەتدا لە سنورى سۆران و چۆمان و مێرگەسور دابەش دەكرێت و پێوەری دەستنیشانكردنی خێزانەكان لە سەر بنەمای هێڵی هەژاری دەبێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەر خێزانێك كە داهاتی مانگانەی لە 400 هەزار دینار كەمتر بێت و توانای دابینكردنی پێداویستییە سەرەكیەكانی ژیانی خۆی وەك خۆراك، جلوبەرگ و شوێنی حەوانەوەی نەبێت بە تایبەت منداڵانی بێ سەرپەرشت، بێوەژنان، كەمئەندامان، كرێكاران، بێ كاران، كرێچیان خێزانەكانی بەندكراوان كە داهاتی مانگانەیان كەمترە لە 400 هەزار دینار لەو هاوكارییە سودمەند دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن