له‌سه‌ر كلیپێك په‌رله‌مان سكاڵا تۆمار ده‌كات
03:09 - 14/01/2021
زه‌مه‌ن-هه‌ولێر
په‌رله‌مانی
كوردستان، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند تۆمار ده‌كات كه به كلیپێك ره‌خنه
له دۆخی هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌گرن.
سامان ئه‌حمه‌د، بەرێوەبەری
راگەیاندنی پەرلەمان، رایگه‌یاند: ئەمڕۆ بەشی یاسای دیوانی پەرلەمانی کوردستان،
سکاڵای یاسایی‌یان لەسەر هەڵگورد قەهار و شیرین محه‌مه‌د تۆمارکرد، کە ماوەیەک
لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا سوکایەتیان بەپەرلەمان
کردبوو.
سامان ئه‌حمه‌د، ده‌ڵێت: بەهەموولایەک
رادەگەیەنین هەرسوکایەتیەک و بێ ڕێزیەک لە بەرامبەر پەرلەمان بکرێت، رێکارە یاساییەکان
دەگرینەبەر و بێڕێزیکاران رووبەرووی یاسای دەکەینەوە، چونکە سوکایەتی کردن بەپەرلەمان،
کەنوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان، پێمان وایە بێ ڕێزییە بەرامبەر هەموو خەڵکی
کوردستان.
كلیپه‌كه‌ی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده
ناوی "خەربط"ه، تێیدا به به‌كارهێنانی پرۆگرامی ڤیدیۆ
ئیدیتن له به‌شێك له دیمه‌نه‌كاندا له ناو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌رده‌كه‌ون.