هه‌رێم له هه‌موو عێراق زیاتر مردنی تێدا تۆمار كرا
03:08 - 14/01/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى 24 کاتژمێرى
رابردوى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه، ژماره‌ی مردن له
هه‌رێم، له‌هه‌ر 15 پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی عێراق زیاتر بووه.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرانسەرى عێراق 770 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و لە
بەرامبەردا هەزار و 784 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە 93%
ئەوە بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 7 تووشبوو
گیانیان لەدەستداوە كه چوار كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون.