عه‌لی حه‌مه ساڵح: له دادگا كۆی قاچاخچێتی له كوردستان ده‌سه‌لمێنین
09:12 - 13/01/2021
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، له‌سه‌ر ئاشكراكردنی پرسی قاچاخچیه‌تی له خاڵه
سنوورییه‌كان سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و خۆشی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار دابان محه‌مه‌د
داوای كردووه پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و بچنه به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی
به به‌ڵگه قاچاخچیه‌تی بسه‌لمێنن.
عه‌لی
حه‌مه ساڵح، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "زه‌مه‌ن" وتی: ئێمه ده‌چینه به‌رده‌م دادگا بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه و
زانیارییانه‌ی دیكۆمێنتانه‌ی هه‌مانه به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین هه‌موو شتێك بسه‌لمێنین.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی
كارئاسانی بۆ قاچاخچێتی ده‌كات هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تن، دروستكردنی هێزیش له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆوه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی خه‌ڵكێكی به ده‌سه‌ڵات له‌م
وڵاته‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ قاچاخچیه‌تیدایه.
سازدانی: ئامانج ئه‌حمه‌د
زه‌مه‌ن: دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌رتان و
هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌رتان، خۆتان
داواتانكردن پارێزبه‌ندیتان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت بۆ خۆتان داواتانكرد؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: دووشه‌ممه نوسراوه‌كه
گه‌یشته ده‌ستی ئێمه، دوای گه‌یشتنی نوسراوه‌كه ئاماده‌ییمان ده‌ربڕی بچینه به‌رده‌م
دادگا، پێمان وایه سه‌ره‌ڕای هه‌موو تێبینییه‌كانمان له‌سه‌ر دادگا به‌ڵام رێگای
دادگا به رێگایه‌كی دروست ده‌زانین، ئێمه ده‌چینه به‌رده‌م دادگا بۆ هه‌موو ئه‌و
به‌ڵگه و زانیارییانه‌ی دیكۆمێنتانه‌ی هه‌مانه به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین هه‌موو
شتێك بسه‌لمێنین، هه‌موو راستییه‌ك بسه‌لمێنین، هیوادارین دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت ئه‌گه‌ر
سه‌ربه‌خۆیش نه‌بێت به‌ڵگه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌نده حاشاهه‌ڵنه‌گره هه‌موو خه‌ڵكی
كوردستان ده‌زانێت قاچاخی ده‌كرێت، ئێستا هیچ به‌رپرسێكی حكومه‌ت هه‌یه بڵێ
قاچاخی نیه له هه‌رێمی كوردستاندا؟
زه‌مه‌ن: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ده‌رگایه‌ك
نییه بۆ جوڵاندنی كه‌یسی تر له‌سه‌ر ئێوه؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئاساییه ته‌شهیرم به هه‌ركه‌سێك
كردبێت رێگای دادگا بگرێته‌به‌ر سه‌رباری هه‌موو تیبینییه‌كانمان له‌سه‌ر دادگا و
كۆنترۆڵكردنی، دیاره هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌م كه‌یسه‌یه، هه‌ر
كه‌یسێكی تر كه‌سێكی تر ده‌زانێت ئێمه‌مانان ته‌شهیرمان پێكردووه حه‌قی خۆیه‌تی
سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار بكات، ئێمه‌ش حه‌قی خۆمانه به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین و
ده‌توانین هه‌موویشی بسه‌لمێنین له‌سه‌ر كۆی قاچاخچێتی له كوردستاندا.
زه‌مه‌ن: قه‌باره‌ی قاچاخچێتی چه‌نده به
دیاریكراوی له‌كام خاڵی سنوری قاچاخچێتی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: له زۆربه‌ی خاڵه‌سنورییه‌كان
هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌و به حه‌جمی جیاواز و به فۆڕمی جیاواز، له پێشووتریشدا وتوومه
قه‌باره‌ی قاچاخچێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیاكارییه ناڕه‌وا قۆرخكارییه‌ی كه له
كوردستاندا هه‌یه، نزیكه‌ی 170 ملیار دینار قازانجی قاچاخچێتی و كۆمپانیاكارییه،
بۆ نمونه رۆژانه زیاتر له حه‌وت هه‌زار ئاژه‌ڵ به قاچاخ له سوریا و توركیاوه
دێت، مه‌رزی باشماخ بووه به ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی قاچاخچێتی ئاشكرا، بازاڕ پڕه
له سه‌یاره‌ی خوارمۆدێل به قاچاخ داخل ده‌كرێت، هه‌موو شتێك به قاچاخ دێته
بازاڕه‌وه و ئێستا بازاڕ پڕه له كاڵای قاچاخی، ئه‌مانه‌یش هه‌مووی به‌ڵگه‌مان
له‌به‌رده‌ستایه كێیه قاچاخچێتی دهد‌ات كێ پشتیوانیان ده‌كات ئه‌و هێزه ئه‌منییانه
كێن كارئاسانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
زه‌مه‌ن: بۆچی قاچاخچییه‌كان نادرێنه دادگا
و ئێوه ده‌درێنه دادگا، له كاتێكدا به‌ڵگه‌ی ته‌واوتان لایه كێ قاچاخچێتی ده‌كات؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: له‌به‌رئه‌وه‌ی لوتكه‌ی
ده‌سه‌ڵات و بڕیاربه‌ده‌ستان له‌پشتی ئه‌وانن قاچاخچێتی ده‌كه‌ن، هێزی چه‌كدار و
هێزی ئه‌منیان هه‌یه و هێزی پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه، له‌وته‌ی هه‌ن ئه‌م وڵاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان به‌كارده‌هێنن، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌زویریان پێده‌كه‌ن قاچاخچێتی پێده‌ده‌كه‌ن
زه‌وی پێ داگیر ده‌كه‌ن و سه‌روه‌تی میلله‌تی پێ تاڵان ده‌كه‌ن بۆیه خۆیانن.
زه‌مه‌ن: ماوه‌ی ساڵێكه قسه له‌سه‌ر
قاچاخچێتی ده‌كه‌یت، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا هێزێكی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی
ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێكبێنێت بۆ رێگریكردن له قاچاخی، پێتوایه ئه‌م هێزانه
بتوانن كۆنترۆڵی قاخچێتی بكه‌ن؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌وه‌ی
كارئاسانی بۆ قاچاخچێتی ده‌كات هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تن، بۆ نمونه
له باشماخ یان له هه‌رخاڵێكی تری سنوری لیوای ئاسایشی لێیه، له لیوای ئاسایش تێده‌په‌ڕێت
بازگه‌كانمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نیه‌تێك هه‌بێت له بازگه‌كاندا ئه‌و ئاسایشه‌ی له
بازگه‌كاندان ده‌بێت داوای مه‌نه‌فێس و وه‌سڵی گومرگی بكات ئه‌گه‌ر پێی نه‌بێت كه‌واته
قاچاخه، ئه‌م عه‌له‌مه‌لیه ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسی له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه
هه‌بێت عه‌مه‌لییه‌كی قورس نییه هێزی هاوبه‌شی پێویست بێت، به‌ڵام دروستكردنی ئه‌م هێزه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی خه‌ڵكێكی به
ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ قاچاخچیه‌تیدایه.
زه‌مه‌ن: بابێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی دانانی باج له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر درا ئه‌مه چۆنه؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئێمه ره‌ئی خۆمان به
روونی به حكومه‌ت وتووه، باج به یاسا وه‌رده‌گیرێت به یاسا ده‌به‌خشرێت،
بڕیاره‌كان هه‌مووی خراپ نین بۆ نمونه كۆمپانیا گه‌وره‌كان و كۆمپانیاكانی مۆبایل
و ئه‌نته‌رنێت باشن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هاوڵاتییه‌وه هه‌یه قسه‌مان له‌گه‌ڵ
به‌رێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كاندا كرد وتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان به‌گشتی
باجی لێوه‌رناگرین، دیاره ده‌یانه‌وێت رێنمایی ده‌ربكه‌ن، ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانه
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش تێبینیمان هه‌یه، خاڵێكی تر هه‌یه كه به‌شێكی
كۆمپانیا گه‌وره‌كان باج ناده‌ن كه هه‌زارجار له پێش ئۆتۆمبیله‌وه‌ن، بۆنمونه
بۆری نه‌وت و پاڵاوگه‌كانی نه‌وت وكارگه زۆر گه‌وره‌كان و مۆڵه‌كان و زانكۆ و
قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و ئۆتۆمبێله گه‌وره‌كان، به‌به‌كارهێنانی
یاسای وه‌به‌رهێنان كه ماوه‌كه‌ی ته‌واو بووه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌وێت، باج
له داهات و ده‌ستهات وه‌رده‌گیرێت و به‌پێی ئه‌وه ده‌بێت باج بسه‌پێنرێت.
زه‌مه‌ن: له‌و كاته‌وه‌ی وه‌زیری سامانه
سورشتییه‌كان ده‌ستبه‌كاربووه، هیچ شتێكتان له‌لای ئه‌وه‌وه بۆ هاتووه كه
روئیای چۆنه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: تائێستا ئه‌ویش جێگرینه‌بووه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، ئێمه
له لیژنه بڕیارمان دا ده‌ستبكه‌ین به ته‌عامولكردن له‌گه‌ڵیدا یه‌كه‌م
نوسراومان كردووه، بۆ نمونه هه‌رێمی كوردستان ئێستا سێ پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه
به‌ڵام هیچیان نه‌وت ناپاڵێوێت، پرۆسه‌ی پاڵاوتنی نه‌وت پێویسته ده‌ست پێبكات بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ له نه‌وت و گازوایل و به‌نزین و...هتد، ئه‌مه
له رووی داهاته‌وه قازانجه و له رووی سیاسیشه‌وه قازانجه، به‌دڵنیاییه‌وه
دوای جێگریبونی نوسراو ده‌كه‌ین بۆ كۆبونه‌وه و په‌یوه‌ندیگرتن.