بەپارێزگابونی هەڵەبجە، هێشتا لای بەغدا بوونی نییە
07:07 - 13/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ڵه‌بجه
دواى شه‌ش ساڵ له
ناساندنی وه‌ك پارێزگا له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، تائێستا
حكومه‌تی عێراق دان به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا نانێت و وه‌ك قه‌زایه‌ك مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ھەڵەبجە لە ١٣ی ئازاری
٢٠١٤دا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیاباران بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن
حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی
کوردستان، به‌ڵام تائێستاش به‌غدا له چوارچێوه‌ی پارێزگای سلێمانیدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌كات.
له نوێترین كاریشدا،
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، دوێنێ سێشه‌ممه ژماره‌ی دانیشتوانی بڵاوكرده‌وه و
له داتاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ناوی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك هاتووه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی
عێراق، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی له چوارچێوه‌ی پارێزگای سلێمانیدا داناوه، پێكه‌وه
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یان دوو ملیۆن و 250 هه‌زار كه‌سه.
جگه له ژماره‌ی دانیشتواندا،
حكومه‌تی به‌غدا له پرسی هه‌ڵبژاردنیشدا مامه‌ڵه‌ی قه‌زایه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا
كردووه و له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه. له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا
سلێمانی پێنج بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له چوارچێوه‌ی یه‌كێكیان
له بازنه‌كاندا ده‌بێت.هه‌روه‌ها له پرۆژه یاسای بودجه‌شدا دیسان هه‌ڵه‌بجه وه‌ك
پارێزگا هه‌ژمار نه‌كراوه.
پێشتر ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه،
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "زه‌مه‌ن" وتی: حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا دانانێت‌و
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی بۆ دیاریناكات‌و بودجه‌مان بۆ دانانێت.
ھەڵەبجە لە ساڵی ١٨٨٩
کراوە بە قەزا، ئێستا لەچوار ناحیە پێکھاتووە، ئەوانیش ناحیەی سیروان: سنووری ٩٣ دێی
ناوچەکەی گرتۆتەوە، ناحیەی خورماڵ: پێکھاتووە لە ٤١ دێ ساڵی ١٩٣٢ کراوە بە ناحیە.
ناحیەی بیارە: لە ١٩ دێ پێکھاتووە، ناحیەی بەمۆ لەسیازدە گوند پێکهاتووە، له ساڵی
1988 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه كیمیاباران كرا و پێنج هه‌زار هاوڵاتی شه‌هیدبوون
و به سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
و ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی (46) پله‌ی رۆژهه‌ڵات و دوو بازنه‌ی پانی (35-36)
پله‌ی باكور و ده‌كه‌وێته (83) كیلۆمه‌تر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانییه‌وه
و روبه‌ره‌كه‌ی (1559) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و (39.9%)ی روبه‌ری پارێزگای
سلێمانی پێكده‌هێنێت.
مامه‌ڵه‌ی به‌غدا وه‌كو قه‌زاه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه له
كاتێكدایه، له كۆبونه‌وه‌ی 31ی12ی2013 ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراقدا، بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه بكرێته پارێزگایه‌كی نوێ له عێراق و
سنوری كارگێڕیه‌كه‌شی دیاری بكرێت.