یوتیوبیش هه‌ژماره‌كه‌ی تره‌مپی راگرت
05:34 - 13/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ یوتیوب،
هەژماری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لانی کەم بۆ ماوەی یەک هەفتە هەڵپەسارد. ئه‌وه‌ش دوای
راگرتنی هه‌ژماره‌كه‌ی دێت له فه‌یسبوك و تویته‌ر.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن
نووسینگەی وتەبێژی یوتیوبەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کەناڵەکەی ترەمپ کە
ھەفتەی رابردوو پشتیوانانی ھەڵکوتانەوەی سەر بینای کۆنگرێس و بانگەوازی بۆ
توندوتیژی کردووە، لەبەرئەوە ھەڵپەسێردراوە.
باس لەوە کراوە دوایین ڤیدیۆ کە لە
کەناڵەکەدا ئەپلۆدکرابوو و بانگەوازی بۆ توندوتیژی کردووە سڕدراوەتەوە و لانی کەم
بۆ ماوەی یەک هەفتە کەناڵەکەی ترەمپ ناتوانێت ڤیدیۆ ئەپلۆد بکات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، له رۆژانی
رابردوودا پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و تویتەر هەژماری ترەمپیان راگرت.