چۆن دەزانیت کۆئەندامی بەرگری لەشت لاوازە؟
09:49 - 13/01/2021
زەمەن-تەندروستی
زانیاریە تەندروستییەکان دەریدەخەن، ئەگەر کۆئەندامی بەرگری لاواز بێت، جەستە ناتوانێت ڕووبەڕووی هەندێک نەخۆشی بێتەوە.
پسپۆڕان دەڵێن کاتێک ئەم نیشانانەی خوارەوە تێدا هەبوو ئەوە کۆئەندامی بەرگریت لاوازە لەوانە:-
- کەمخوێنی بەهۆی کەمی خڕۆکە سورەکانی خوێنەوە یاخود کەمی توانای خانەکانی خوێنەوەیە.
- توشبوون بە پەتا و هەوکردنی قوڕگ و ئەندامەکانی دیکەی جەستە.
- ئەگەر کۆئەندامی بەرگری لەش لاواز بێت برین زوو چاک نابێتەوە.
- تووشی سکچوون و گێژبوون و هەوکردنی کۆئەندامی ڕیخۆڵە دەبیت.
- قژت هەڵدەوەرێت و هەست بە ماندووبوون دەکەیت.