لێدوانی فه‌رمی وته‌بێژی حكومه‌ت له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه
04:25 - 07/01/2021
"زه‌مه‌ن"
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه و هه‌ركات داهات ئاماده‌بوو، حكومه‌ت ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌ك حكومه‌ت جه‌ختمانكرده‌وه له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی داهات له‌خاڵه سنوریه‌كان، خاڵه سنوریه‌كانیش له‌دو بابه‌تی سه‌ره‌كی پێكدێت، یه‌كه‌میان رێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌شێوازێك بێت زیاتر خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات، بۆئه‌و مه‌به‌سته نوسینگه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كۆبونه‌وه‌یان كردوه و هه‌نگاوی زۆر باش نراوه و به‌مزوانه ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وته‌بێژی حكومه‌ت ونی، "حكومه‌تی هه‌رێم هه‌مو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ مووچه، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ئاماده‌كاری ده‌كات، هه‌ركاتێك داهات ئاماده‌بو، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات".