4425 شیوازی ژیان

ژن پێش جوتبوون حەز بە چ شتێکی هاوسەرەکەی دەکات؟

02:12 - 07/01/2021

زەمەن-لایف ستایل

پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان جیاوازترە لە پەیوەندی دیکە و دەبێت بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا بکەن.

 

ماڵپەڕی ئەلفەن لە زاری پسپۆڕانەوە بڵایکردەوە، جوتبوون پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان پتەوتر دەکات، جگە لەوەی سوودی لە رووی تەندروستی و دەروونیشەوە هەیە.

 

پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، ژن پێش ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی جووتبێت، حەز دەکات هاوسەرەکەی قسەی رۆمانسی بۆ بکات و هەستی خۆشەویستی بۆ دەرببڕێت و ستایشی بکات، هەروەها دیاریش هەبێت ئەگەر بچوکیش بێت، ژن هەر دڵی پێی خۆش دەبێت.

هەروەها دەبێت پیاو وا مامەڵە بکات، کە ژنەکە وا هەست نەکات تەنها بۆ جووتبونە، بەڵکو وای دابنێت کە هاوسەرەکەی لە دڵەوە خۆشی دەوێت.

 

پسپۆڕان رێنمایش دەدەنە پیاوان لەوەی دوای جووتبونیش بەهەمان شێوەی پێشوو باوەش بە ژنەکانیان بکەن و هەستی خۆشەویستی بۆ دەرببڕن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن